هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاو کردەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا کە هۆشداری دەداتە شۆفێران کە به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵی به‌فربارینه‌ی سنوری شاخی ئه‌زمه‌ڕ و گۆیژه و دۆڵه‌ڕووتی گرتووەته‌وه، بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی رووداوی هاتوچۆ نه‌بن و گیانیان پارێزراو بێت.
ئەمرۆ دووشەممە ١٣\١\٢٠٢٠، شەپۆڵێکی بەفربارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت کاریگەری شەپۆڵەکەش ئەمشەو کۆتایی پێ بێت.
باسنيوز
