گەرمیان.. ساڵی ڕابردوو 10 پرۆژەی گرنگ وەگەڕ خراونەتەوە

گەرمیان.. ساڵی ڕابردوو 10 پرۆژەی گرنگ وەگەڕ خراونەتەوە
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان ڕای دەگەیەنێت ساڵی ڕابردوو نزیكەی شەست هەزار نەمام لە سنووری گەرمیان چێندراون و بەوەش ڕێژەی سەوزایی لە سنوورەكە زیادی كردووە و 57 باخچەش درووست كراون و 10 پرۆژەش وەگەڕ کەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا هەر لەوساڵەدا زیاتر لە چوار سەد تۆن خۆل و خاشاك كۆ كراونەتەوە.

نەوزاد رەشید، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان، ئەمڕۆ دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند "لە ساڵی 2019 دا نزیكەی 60 هەزار نەمام لە سنووری گەرمیان چێندراون و بەو هۆیەوە ڕێژەی سەوزایی 1.13% زیادی كردووە و 57 باخچەش لە سنوورەكە دروست كراون".

گوتیشی: "ساڵی رابردوو 10 پرۆژەی گرنگ لە گەرمیان وەگەڕ خراونەتەوە كە پێشتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستابوون، لەگەڵ ئەوەشدا 32 پرۆژە ڕاستەوخۆ ئەنجام دراون و 2 مۆڵەتی پیشەسازی ز 53 مۆڵەتی بازرگانی و 602 مۆڵەتی بیناسازی و 5 مۆڵەتی نیشتەجێبوون دراون بە هاووڵاتیان و 358 پارچە زەوی ئیفراز كراوە و 770 مامەڵەی زیندانیانی سیاسی تەواو كراوە بەمەبەستی وەرگرتنی زەوی".

نەوزاد ڕەشید ئاماژەی بەوەش دا: "ساڵی 2019، لەلایەن كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكەوە 418 هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك لە سنووری گەرمیان هەڵگیراونەتەوە".












باسنيوز


Top