ئومێد خۆشناو: جارێکی دیکە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ دەبنەوە

ئومێد خۆشناو: جارێکی دیکە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ دەبنەوە
پاش کەمێکی دیکە سەرۆک فراکسیۆنەکان و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر پرسی پرۆژەیاسای چاکسازی کۆ دەبنەوە.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا رای گەیاند: "کەمێکی دیکە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان لەبارەی پرسی پرۆژەیاسای چاکسازی کۆ دەبنەوە".

گوتیشی: "کۆبوونەوەکە بۆ گفتگۆکردنە لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی و خانەنشینیی پلەباڵاکان و بۆ ئەوەیە بە رێککەوتنی سەرجەم فراکسیۆنەکان پرۆژەکە تێپەڕێندرێت".

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: "ئەمڕۆش تا درەنگانێکی شەو بەردەوام دەبین لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی و ئەگەر ئەمشەو خوێندنەوەی دووەم کۆتایی نەھات، ئەوا سبەی پەرلەمان درێژە بە کۆبوونەوەکان دەدات بۆ تەواوکردنی پرۆژەیاسای چاکسازی".

ماوەی دوو ڕۆژە پەرلەمانی کوردستان دەستی کردووە بە تاوتوێی پرۆژەیاساکە و تا ئێستا پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ شەش ماددەی پرۆژەکە کردووە و کۆبوونەوەکانی راگرتووە و کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ دەست بە کۆبوونەوەکە دەکات.












باسنيوز


Top