مەسرور بارزانی و نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەوشی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
لە دیدارەکەدا، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق تاوتوێ کران. ئاماژە بەوەش درا کە عێراق بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و پێویستە هەموو لایەنەکان هەستیاریی بارودۆخەکە لەبەرچاو بگرن.
لە دیدارەکەدا هاوکات جەخت لەوەش کرایەوە کە گرژبوونی زیاتری رەوشەکە لە قازانجی خەڵکی عێراق و ناوچەکە نییە و پێویستە ئاشتی و سەقامگیریی عێراق بپارێزرێت.
باشترکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و ھەماھەنگیی زیاتر لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
باسنيوز
