شارەوانیی هەولێر مۆڵەتی دروستکردنی باڵەخانەی کونسوڵخانە بە چین دەدات

شارەوانیی هەولێر مۆڵەتی دروستکردنی باڵەخانەی کونسوڵخانە بە چین دەدات
شارەوانیی هەولێر مۆڵەتی دروستکرنی باڵەخانەی کونسوڵخانە بە کۆماری میللیی چین دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە 13-1-2020، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مۆڵەتەکە واژۆ کرا.

مۆڵەتەکە لەلایەن عەبدولواحید ئەحمەد حەمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و نی رووچی، کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر، لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی، واژۆ کرا.

کونسوڵخانەی نوێی چین دەکەوێتە سەر رێگای هەولێر - پیرمام و دوای وەرگرتنی مۆڵەتی دروستکردنەکە، دەست بە دروستکردنی دەکرێت.










باسنيوز
Top