وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: لە ئایندەیەکی نزیکدا تونێلی پیرمام دهکرێتهوە
مەریوان حەسەن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن ڕايگەیاند: "سه‌رجه‌م ڕێگاكانی شاره‌کانی کوردستان ماسته‌رپلانیان بۆ دانراوه و ده‌کرێنه دووساید و به‌پێی ئه‌و پێشبینییانه‌ی هه‌مانه، له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا سه‌رجه‌م شه‌قامی شاره‌کان ده‌کرێنه دوو ساید".
ده‌شڵێت: "ئێستا ڕێگای که‌لار - ده‌ربه‌ندیخان و ده‌ربه‌ندیخان - سلێمانی کاری تێدا ده‌کرێ، به‌هه‌مان شێوه ڕێگای هه‌ولێر - دهۆک کاری باشی تێدا کراوه و له قۆناغی گۆپاڵه - ڕۆڤیا به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌ڕوات، که ڕێگاكه 22 کیلۆمه‌تره، ڕێگای هه‌ولێر - گۆپاڵیش کاری باشی تێدا ده‌کرێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، ڕێگای هامڵتۆن ماوه که ڕێگایه‌کی زۆر دوور و درێژه و له تونێلی پیرمام ده‌ست پێ ده‌کات تا حاجی ئۆمه‌ران، له‌دوو شوێنی ئه‌و شه‌قامه نێوده‌وڵه‌تییه، تونێلی پیرمام کاری تێدا ده‌کرێت و له حاجی ئۆمه‌ران به‌هه‌مان شێوه، ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌کی ستراتیژیی نێوده‌وڵه‌تییه و له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا تونێلی پیرمام ده‌کرێته‌وه، چونکه پاره‌ی بۆ ته‌رخان کراوه و به‌رده‌وام كارى تێدا ده‌کرێت.
گوتیشی: رێگای هامڵتۆم رێگای به‌ستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه بۆیه جه‌ختی باشی تێدا ده‌کرێته‌وه و لهئگهری بودجه‌ی پێویست ده‌ست ده‌کرێت به دروستکردنی سکه‌ی قیتار.
باسنيوز
