له سلێمانى گۆشتفرۆشێك به‌هۆى فرۆشتنى گۆشتى ناته‌ندروست داده‌خرێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13/1/2020، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "به‌هۆی فێڵكردن له هاووڵاتییان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به نرخی فرێش، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی چواری سه‌ر به لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، گۆشتفرۆشی سابیر له‌گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی داخرا".
باس له‌وه‌ش كراوه، خاوكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستوو و دووباره خستنه‌وه‌ی ناو به‌فرگر بۆ به‌ستنه‌وه‌ی، زیانی ته‌ندروستی به‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌و جۆره گۆشته ده‌خۆن، هه‌روه‌ها فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به نرخی فرێش فێڵێ بازرگانی (غش تجار)یه و یاسا سزای بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاری كردووه.
قایمقامیه‌تى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، پێشتر پسووله‌ی سه‌رپێچی بۆ ئه‌و گۆشتفرۆشه كراوه و ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه گۆشتی به‌ستوو به نرخی فرێش به هاووڵاتییان نه‌فرۆشێت، به‌ڵام به‌هۆی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كه‌ی، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی گۆشتفرۆشه‌كه داخرا و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
باسنيوز
