دیالە.. ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی پێنج كەسی لێ كەوتەوە
لەمبارەوە زەنوون عەبدولكەریم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی شاری خورماتوو، رایگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەمە 12/ 1/ 2020 لەڕێگەی عوزێم كە بە رێگەی نێوان كەركووك بۆ دیالە ناسراوە، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی بارهەڵگر و و قەمەرەی بچووك پێكیان داداوە."
گوتیشی: "بەهۆی ئەو رووداوەوە پێنج كەس گیانیان لەدەست داوە و سێ كەسیش بریندار بوون، كە لەنێو قەرمەرەكەدا بوون."
ئەو بەرپرسەی هاتوچۆ روونی كردەوە، یەك سایدیی رێگەكە و تیژڕەویی شۆفێران هۆكاری رووداوەكانی هاتوچۆیە لەرێگەی كەركوك بۆ دیالە كە هاوكات بە رێگەی هەولێر و بەغداش ناسراوە.
باسنیوز
