یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵییەکان لە هەرێمی کوردستان پەسەند کرا
کەمێک لەمەوبەر، پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ٨٨ پەرلەمانتار، پڕۆژەیاسای (مادده هۆشبهرهكان و كارتێكاره عەقڵییەکانی له ههرێمی كوردستان-عێراق) پەسەند کرد کە لە ٥٢ ماددە پێک دێت.
ئەم پڕۆژەیاسایە یەکەمین پڕۆژەیاسا بوو کە لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی پەرلەمان کرا. بە هۆیەوە بەکارهێنەران و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و سزاکانیان لە یەکتر جیاکراوەتەوە و بە شێوەیەکی گشتیش سزاکان بۆ تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان قورستر کراون.
هەر بەپێی ئەم یاسا تازەیە، ئەگەر بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەنتەری تایبەت دەکرێتەوە بە مەبەستی چارەسەرکردن و وازهێنانیان لە ماددە هۆشبەرەکان.
باسنیوز
