له داره‌توو پردێكى كۆنكریتی دروست ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان پرۆژه‌ى دروستكردنى پردى كۆنكریتی له داره‌توو جێبه‌جێ ده‌كات".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، پرۆژه‌كه به گوژمه‌ى 12 ملیۆن و 800 هه‌زار دینار و له‌سه‌ر ڕێژه‌ى 17%ى داهاتى شاره‌وانییه‌كان، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
باسنيوز
