قیڕتاوی شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر ده‌ستی پێ‌کرد
ئه‌ندازیار سه‌رتیپ سابیر، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌ندازیاریی پرۆژه‌ى شه‌قامى 150 مه‌تریی هه‌ولێر ڕايگه‌یاند: "قیڕتاوی شه‌قامی 150 مه‌تری ده‌ستی پێ‌کرد، دوای یه‌ک چین قیڕتاوکردن، چینى دووه‌م و سێییه‌میش ده‌کرێت".
گوتیشی: "بۆ کۆتایی ئه‌مساڵ به‌شی یه‌که‌می پرۆژه‌که ده‌کرێته‌وه، كه ڕێگاى (شه‌قڵاوه - به‌حرکه)ى پێ ده‌ڵێن".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، 50%ى به‌شى یه‌كه‌مى پرۆژه‌که ته‌واو بووه و دوای قیڕتاوکردن، كار له جوانکاری و ئاو و ئاوه‌ڕۆ ده‌كرێت.
باسنيوز
