گوتەبێژی وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی ئاشکرا کرد

 گوتەبێژی وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی ئاشکرا کرد
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دەست پێکردنی دابەشکردنی مووچەی ئاشکرا کرد و ڕوونکردنەوەی لەبارەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە دا.

کەمێک لەمەوبەر، ئەحمەد عەبدولڕەحمان، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد، سبەی دووشەممە ١٣ی ١ی ٢٠٢٠، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی ٢٠١٩ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ”بەهۆی هەندێک بابەتی هونەرییەوە، ئەم چەند ڕۆژە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە“.

بەپێی خشتەی مانگەکانی رابردوو بێت، سبەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان مووچەیان پێدەدرێت، ڕۆژانی دواتریش مووچەی یەکەی حەفتا و هەشتا و پاشان وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
Top