عادل عەبدولمەھدی و شاندی یاوەری گەیشتنە سلێمانی
بەپێی زانیارییەکان سەردانەکەی عادل عەبدولمەھدی و شاندەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان، سەردانێکی فەرمییە و بەپێی بارنامەی کاری سەرۆک وەزیران چەند دیدارێکی سیاسی جیاواز لەگەڵ لایەنە ساسییەکانی شاری سلێمانی ئەنجام دەدات".
بڕیارە کەمێکی دیکە عادل عەبدمەھدی و شاندەکەی سەردانی ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بکات و دواتر لەگەڵ عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانیش کۆ ببێتەوە".
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە٢٠ی ١ی ٢٠٢٠، عادل عەبدولمەهدی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک بارزانی کۆ بووەوە.
باسنيوز
