کۆیە.. بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەست دا
لەمبارەوە زاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای كۆیە رايگەیاند: "لە ڕێگای سەرەکیی نێوان کۆیە بۆ هەولێر و لە نزیک بازگەی تۆپزاوای کۆیە، تانکەرێک کە نەوتی ڕەشی بار کردووە، کۆنتڕۆڵ لەەست دەدا وەرگەڕاوە و گڕی گرتووە و ئومبێلێکی جۆری "کیا سبۆرتاج" بەرەو ڕوی دێت ئەویش گڕ دەگرێت لە ئەنجامدا هەردوو شۆفێرەکە گیانیان لەدەست داوە".
زاهیر محەمەد گوتیشی: "بەهۆی سووتانی شۆفێرەکان تا ئێستا کەسەکان نەناسراون، بەڵام پێدەچێت تەنکەرەکە لە کەلارەوە هاتبێت و ویستویەتی بچێت بۆ هەولێر و کیا سپۆرتاجەکە ژمارەی هەولێرە".
لە سەرەتای ساڵی۲۰۲۰ لە سنووری قەزای کۆیە سێ کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
