مەسرور بارزانی و عادل عەبدولمەهدی لە کۆبوونەوەدان
پاش ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە ١١ی ١ی ٢٠٢٠، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق گەیشتنە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، کەمێک لەمەوبەر شاندەکە گەیشتنە ئەنجوومەنی وەزیران و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە کە تائێستاش کۆبوونەوەکە بەردەوامە.
چاوەڕوان دەکرێت لەم کۆبوونەوەیەدا چەند پرسێکی گرنگ بە دۆخی عێراق و تازەترین پێشهاتەکان، لەگەڵ پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چەندان تەوەری دیکە تاوتوێ بکرێن.
باسنیوز
