عادل عەبدولمەهدی و شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق گەیشتنە هەولێر
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، بە یاوەریی شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق، گەیشتە هەولێر و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.
ئەم سەردانەی عەبدولمەهدی لەکاتێکدایە کە دۆخی عێراق بە گشتی و بەغدای پایتەختی عێراق بە تایبەتی، بە دۆخێکی نائاساییدا تێپەڕ دەبێت، لەلایەکەوە خۆپیشاندانی خەڵک و لەلایەکی دیکەشەوە ناکۆکییەکان کە لە دەرئەنجامی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دروست بوون، ڕەوشی عێراقیان ئاڵۆز کردووە.
باسنیوز
