ئەمڕۆ شەممە عادل عەبدولمەهدی سەردانی هەولێر دەكات

ئەمڕۆ شەممە  عادل عەبدولمەهدی سەردانی هەولێر دەكات
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆبێتەوە.


بە پێی هەواڵی میدیاكانی عێراق، سبەی عەبدولمەهدی بە یاوەری شاندێكی باڵای عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بارودۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكەن.


جێی باسە لەوەتەی مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو و دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوە، تا ناچاركردنی سەرۆك وەزیران بە دەست لەكار كێشانەوە و كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس لە بەغدا، دواهەمین ڕووداویش مووشەكبارانكردنی چەند ناوچەیەكی عێراق و هەرێمی كوردستان لەلایەن ئێرانەوە، دۆخی ئاسایش و سیاسی و ئابووریی عێراق بەردەوام ڕوو لە ئاڵۆزتربوون و خراپتربوونە.







باسنیوز
Top