سبەینێ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەست پێ دەکەنەوە
دانا محەمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕايگەیاند: "بەپێی ئاگادارینامەیەک کە لەلایەن ھێڵی ئاسمانیی (ماھان)ەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی نێردراوە، بڕیارە سبەینێ ١٠/١/٢٠٢٠ گەشتەکانیان لە نێوان (سلێمانی – تاران) دەست پێ بکاتەوە و گەشتەکان بەپێی خشتەی پێشوو بەردەوام دەبن.
جێگەی باسە دوێنێ ٨/١/٢٠٢٠ بە بڕیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی ئێران بۆ تەواوی فڕۆکەخانەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان وەستێندران.
باسنيوز
