لقی سێی پارتی: دامەزراندنی پەروەردە لە کەرکووک پێچەوای واقیعی شارەکەیە
لە ڕاگەیەندراەکەدا هاتووە ئەو پرۆسەی دامەزراندنە زۆر نابەرانبەرە و لەکۆی 2500 دەرچوو، تەنیا ناوی 500 کوردی تێدایە، واتە ڕێژەکە یەک لەسەر پێنجە.
ڕاگەیەندراوەکەی لقی سێی کەرکووکدا هاتووە: "ئەمەش پێچەوانەی واقعی شاری کەرکووکە کە کورد هەمیشە زۆرینە بووە، لە سەرژمێری و پرۆسەکانی هەڵبژادندا، هەمیشەش لە دامەزاندندا بێبەش کراوە".
ئەمەش دەقەی راگەیەدنراوەکەیە:
پاش ئەوەی ناوی دامەزراوانی پەروەردەی کەرکووک ڕاگەیەندرا، بەداخەوە دەبینن ڕێژەی دەرچوانی کورد لە دامەزراندنەکەدا زۆر نابەرانبەرە و لە کۆی 2500 دەرچوو، تەنها 500 کورد د امەزراوە، واتە ڕێژەی 1 له سەر 5 .
ئەمەش پێچەوانەی واقعی شاری کەرکووکە کە کورد هەمیشە زۆرینە بووە، لە سەرژمێری و پرۆسەکانی هەڵبژادندا، هەمیشەش لە دامەزاندندا بێبەش کراوە.
بۆیە ڕووی ناڕەزاییمان دەکەینە وەزارەتی پەروەردە لە بەغدا و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکووک.
لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەری ئەم گرفتە بکەن کە بووەتە مایەی تووڕەبوون و بێزاریی دەرچووانی کورد لەو پارێزگایە و پێویستە هەستیاریی پارێزگای کەرکووک لەبەرچاو بگیرێت.
لقی ۳ی
پارتی دیموکراتی کوردستان
2020/1/9
باسنيوز
