وێنەی پاشماوه‌ى مووشەکێک بڵاو دەکرێتەوە و گومان دەکرێت بەر فڕۆکە ئۆکرانییەکە کەوتبێت
به‌ره‌به‌یانى دوێنێ چوارشه‌ممه 8/1/2020، فڕۆكه‌یه‌كى نه‌فه‌رهه‌ڵگرى ئۆكرانی، كه نزیکەی 180 سه‌رنشینى تێدا بوو، له ئاسمانى (تاران)ى پایته‌ختى ئێران تێك شكا، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانى نێو فڕۆكه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ست دا.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ماڵپه‌ڕى (ده‌یلى مه‌یل)ى به‌ریتانى وێنه‌ى پاشماوه‌ى مووشه‌كێكى بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا، كه وێنه‌كه له نزیك شوێنى تێكشكانى ئه‌و فڕۆكه ئۆكرانییه تۆمار كراوه، كه له ئاسمانى (تاران) تێك شكا.
باس له‌وه‌ش كراوه، دانیشتووانى تاران ئاماژه‌یان به‌وه داوه، به‌ر له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه، گوێیان له دوو ده‌نگى به‌رز بووه.
هه‌ر له‌باره‌ى ڕووداوى فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه، دوێنێ چوارشه‌ممه هه‌مان ماڵپه‌ڕ لە زاری سەرچاوەکانیەوە بڵاوی کرده‌وە، کە فڕۆکە ئۆکرانییەکە بەخێراییەکی زۆر دەستی بە فڕین کردووە و لەناکاو ئاگری گرتووە و ئەگەر هەیە فڕۆکەکە بە هەڵە یەکێک لەو مووشەکانەی بەرکەوتبێ، کە به‌ره‌به‌یانى دوێنێ ئێران بەهۆیانەوە دوو بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆردومان کرد.
میدیاکانی ئێران ڕەتیان كردووه‌ته‌وه كه فڕۆکەکە بە مووشەک پێکرابێ و باس لەوە دەکەن، کە فڕۆکە ئۆکرانییەکە بەهۆی هەڵەی تەکنیکییەوە ئاگری گرتووە و کەوتووەتە خوارەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی باڵای ئۆکرانیا و کەنەدا بە فەرمی داوای لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکەکە کردووە.
باسنيوز
