وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغدا

وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، مەولود چاویشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-1-2020 گەیشتووەتە بەغدا.

لە فڕۆکەخانەی بەغدا، عەبدولکەریم هاشمی، جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق و فاتح یڵدز، باڵوێزی تورکیا لە بەغدا، پێشوازییان لە مەولود چاویشئۆغڵو کردووە.

بڕیارە وەزیری دەرەوەی تورکیا بە جیا لەگەڵ وەزیری دەرەوە و سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، کۆ ببێتەوە.











باسنيوز


Top