زێباری: نەتەوە یەکگرتووەکانیش پێیوایە بەبێ رای هەولێر کێشەی ماددەی 140 چارەسەر نابێ

زێباری: نەتەوە یەکگرتووەکانیش پێیوایە بەبێ رای هەولێر کێشەی ماددەی 140 چارەسەر نابێ
بەرپرسی لێژنەی وەلامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی، بەبێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی ماددەی 140 چارەسەر نابێ.

د.دیندار زێباری، بەرپرسی لێژنەی وەلامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان رايگەیاند، ماددەی 140ـی دەستووری هەمیشەیی عێراق نامرێ تا ئەو کاتەی جێبەجێ دەکرێ و نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە 2007ـەوە داوای جێبەجێکردی دەکات.

دیندار زێباری هەروەها رایگەیاند، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش لە 2007ـەوە بەردەوام جەخت لە جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دەکاتەوە.

ئەو بەرپرسەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، کە نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەیی دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو ناوچانە، بەڵام عێراق ئامادە نییە لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان پرسەکە چارەسەر بکات.

بە گوتەی دیندار زێباری، نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستی خۆی راگەیاندووە، کە بەبێ بەشداریی و رای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کێشەی ئەو ناوچانە چارەسەر ناکرێت.












باسنيوز
Top