ڕێزبەندیی نیشتمانیی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت
ئارام محەمە دقادر، لە وتارێکدا لەمبارەوە گوتی: "ئەمڕۆ ڕیزبەندیی نیشتمانیی زانکۆکانی کوردستان ڕادەگەیەنین کە یەکجار گرنگە، ئەمە لە دۆخێکدایە کە دەبینین چوار دەورمان و ناوچەکە لەناو ململانێ و کێشمەکێش دایە و ئێمەش لەناو ئەم هەلومەرجەدا خەێکی ئاوەدانکردنەوەی وڵاتی خۆمانین".
ئاماژەی بەوەش کرد: "هەروەک دەزانن ڕیزبەندیی نیشتمانی بریتییە لە ڕێکخستنی پێشبڕکێ لە نیوان زانکۆکانی کوردستان لەسەر بنەما و پیوەری ئەکادیمی، بەتایبەت ئەو پێوەرە نێودەوڵەتییانەی کە لەسەر پێگەی بە نێودەوڵەتیبوونی زانکۆکانمان دەبێت کە ئێستا پێوەرەکانی ڕزیبەندیی نیشتمانی برتین لە توێژیەنوەی زانستی، ستافی ئەکادیمی، چالاکیی نێودەوڵەتی، کوالێتی، ئاستی گەیشتن بە سەرچاوە زانستییەکان، چالاکیی کولتووری و پەیوەندیی زانکۆکان لەگەڵ کۆمەڵگە و تێڕاونینی قوتابیان، هەروەها بەدواداچوونی دەرچوان".
وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش کرد: "لەنێو پێوەرەکاندا توێژینەوەی زانستی هێشتا پشکی شێری بەر کەوتووە، بە تایبەت بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لەو گۆڤارە زانستیانەی کەلە ئاستی جیهاندا هەن زۆر گرنگن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستیەی کە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی لەو گۆڤرانە فاکتەری کاریگەرن لەسەر ئاستی زانستی و کوالێتی زانکۆ و توێژینەوەکان".
ئارام محەمە قادر، ڕاشی گەیاند: "ئێمە دەتوانین بڵێین لە اموەی پێنج ساڵی رابردوودا ڕیزبەندیی نیشتمانی توانی گۆڕانکاریی بەرچاو لەگەڵ خۆی بهێنێت کایەوە کە گرنگتیرنیان دیکیۆمێنتکردنی پرۆسەی دڵنیایی جۆری و چالاکییە زانستییەکانی زانکۆکانە".
باسنیوز
