بەھۆی بەفربارینی زۆر لە دەروازەی سنووری سەرزێڕ ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆ دروست دەبێت.
سەرچاوەیەك لە دەروازەی سنووری سەرزێڕ بە كوردستان24ی گوت: "لە دیوی باكووری كوردستان بەفر زیاتر باریوە، ئەمەش وایكردووە ھاتووچۆ لە دەروازەكە زەحمەت بێت".
راشیگەیاند: "تیمەكانی پاككردنەوەی رێگاوبان بەردەوامن لە پاككردنەوەی رێگاكانی ئەو سنوورە، بۆ ئەوەی ھاتووچۆ ئاسایی ببێتەوە".
وەك پێشتر كەشناسی پێشبینی كردبوو، لە دوێنێ چوارشەممەوە شەپۆلێكی بەفر و باران ھەرێمی كوردستانی گرتەوە، لە بەشێكی ناوچە شاخاوییەكان رێژەیەكی زۆر بەفر باریوە.
K24
