لە گەرمیان شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێل لە برازایەکی خۆی دەدات
عەلی جەمال قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند، "ئەمشەو لەگوندی گردەگۆزینەی سەربە قەزای کەلار، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا بریجۆ منداڵێکی بەناوی هانیا محەممەد عومەر، تەمەن دوو ساڵان شێلا".
بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەو منداڵە برازای شۆفێرەکەیە. دوای گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار گیانی لەدەستدا.
عەلی جەمال قەدووری ئەوەشی گوت، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ـی هاتووچۆ بەندکراوە. و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
