سیاسه‌تمه‌دارێکی کورد: گرینگە بگەڕێنەوە بۆ پڕۆژەی سەرۆک بارزانی
د. دیندار دۆسکی، سیاسه‌تمه‌داری دێرینی کورد، له‌م بارەیە‌وه گوتی: "سه‌رۆک بارزانی وه‌ک مه‌رجه‌عی کوردستانه و که‌سایه‌تیی به‌هێزی هه‌یه و هێزه سیاسییه‌کان له‌م ده‌رفه‌ته‌ی ناوچه‌که‌دا که مه‌ترسیداره، ده‌بێ یه‌ک بگرن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆبوونه‌وه بکه‌ن، تا بزانن چی بکه‌ن و سوود له ئه‌زموونی سه‌رۆک بارزانی وه‌ربگرن بۆ داهاتوو."
گوتیشی: "دیار نییه دۆخه‌که به‌ره‌و کوێوه هه‌نگاو ده‌نێت، به‌ڵام مه‌رجیش نییه بۆ کورد خراپ بێت، چونکه ململانێی ئێران و ئه‌مه‌ریکا کۆنه، ئێستا که گه‌یشتووه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌بێ خۆمانی بۆ ئاماده بکه‌ین، ئه‌وه‌ی گرنگه، ئەوەیە کە سه‌ركردایه‌تیی كوردستان حه‌كیمانه مامه‌ڵه بكات و بێلایه‌ن بێت له‌و جه‌مسه‌ربه‌ندییەدا."
ئه‌وەیشی خسته ڕوو: "مه‌رج نییه دۆخه‌که بۆ کوردستان خراپ بێت، به‌ڵام ده‌بێ ڕێگا به سه‌رۆک بارزانی بدرێت پرۆژه‌ی خۆی ته‌رح بکات و ڕۆڵی هه‌بێت له ناوچه‌که‌دا، چونکه ئه‌مه‌ریکا و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیش حساباتی بۆ ده‌کەن."
