هێزەكانی ئەمریكا بە شێوەیەكی لەناكاو لە سووریا كشانەوە
هێزەكانی ئەمریكا بە ئامێر و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە چەند بنكەیەكی سەربازییان لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە دەوروبەری هەردوو پارێزگاكانی حەسەكە و دێرزوری سووریا چۆڵ كردووە.
لەمبارەوە ئاژانسی هەواڵی (سانا)ی فەرمیی ڕژێمی سووریاش بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی ئەمریكا بنكە سەربازییە نایاساییەكانی لە "خەراب ئەلجیر"ی سەر بە ناوچەی مالیكیەی دەشتی حەسەكە چۆڵ كردووە.
ئاماژەشی بەوە داوە چەند بارهەڵگرێكی سوپای ئەمریكا لە شاری شەدادی دەرچوون، كە لە بنكەی سەربازیی ئەمریكیەكانەوە كەلوپەلیان گواستبووەوە.
ژمارەی بارهەڵگرەكانی سوپای ئەمریكاش ئاشكرا كراوە كە نزیكەی 50 بارهەڵگر بوون و بەرەو گوندی سوەیدیەی نزیك دەروازەی ئەلوەلید چوون، وەك ئامادەكارییەك بۆ بەجێهێشتنی خاكی سووریا و چوونە ناو خاكی عێراق.
باسنيوز
