کارەبای سۆران: هاووڵاتییان ده‌یان ملیۆن دیناری كاره‌بای نیشتمانی قه‌رزارن
وه‌فا سعیدخان به‌رپرسی راگه‌یاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سۆران راگه‌یاند: "هاوبه‌شانی كاره‌با له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كه هه‌ر چوار شارۆچكه‌ی سۆران، چۆمان، مێرگه‌سۆر و رواندز ده‌گرێته‌وه، بڕی 67 ملیار و 751 ملیۆن و 504 هه‌زار دینار قه‌رزداری كاره‌بان به سه‌رجه‌م جۆره‌كانه‌وه".
ئەو بەرپرسەیە کارەبای سۆران گوتیشی: "ئه‌و قه‌رزه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ریان لا ناچێت و ده‌بێ بیده‌ن به به‌شی فرۆشیارییه‌كانی سنووره‌كه‌مان".
ئەوەشی خستە روو، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی توانایان نییه پاره‌كه له‌سه‌ریه‌ك بده‌ن٬ ده‌توانین بۆیان بكه‌ین به‌قیست٬ به‌گوێره‌ی توانای هاووڵاتییان و كه ده‌سه‌ڵاتی حه‌وت قیستمان زیاتر نییه.
روونیشیکردووەتەوە، کە ته‌نیا له ساڵی 2019 هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ری سۆران (7,281,081,250) حەوت ملیار و 281 ملیۆن و 81 یەک هەزار و 7,281,081,250 دیناریان وه‌ك كرێی كاره‌بایان به حكوومه‌ت داوه.
باسنيوز
