وەزارەتی دارایی لە گشتاندنێکدا بڕیارێک بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی دووپات دەکاتەوە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دیوانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گشتاندنێكى بڵاو كرده‌وه و ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایی كردووه، تێیدا هاتووه: "هاوپێچ له‌گه‌ڵ نووسراوماندا وێنه‌یه‌ك له نووسراوى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران/ فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون/ ژماره (173 له 6/1/2020) كا تایبه‌ته به (به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سكاڵاى هاووڵاتییان، دانانى سندووقى سكاڵا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواكارى و سكاڵا و پرسیارى هاووڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كى خێرا و گونجاو، له‌چوارچێوه‌ى یاسا و ڕێنماییه‌كان، كه ئه‌ركى داموده‌زگاكانى حكوومه‌ته وه‌ڵامى ڕوون و ئاشكراى هه‌بێت بۆ داواكاری و سكاڵاى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتییان و هۆكارى هه‌ر دواكه‌وتنێك، یان ڕهزامهندیدانێك ڕوون و ئاشكرا بێت، پێویسته ڕێز له هاووڵاتییان بگیرێت، فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتییانیش سكاڵاكانیان له‌سه‌ر فهرمانگهكانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایی له پارێزگاى هه‌ولێر بگه‌یه‌ننه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروبارى یاسایی له دهۆك و پارێزگاى سلێمانى سكاڵاكانیان بگه‌یه‌ننه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروبارى یاسایی دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروبارى یاسایی سلێمانى".
باسنيوز
