راگه‌يه‌ندراوێك لە هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانەوە
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا پێشهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه خرانه به‌ر باس و هه‌ڵسه‌نگاندنى ورد بۆ ڕووداوه‌كان و هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرا. له‌م چوارچێوه‌يه‌دا هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تى، نيگهرانيى قووڵى خۆيان بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه ده‌ربڕى له كاتێكدا كه مه‌ترسيى تيرۆر فراوانتر بووه و هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه هه‌يه.
ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش، به‌تايبه‌تى پێشهاته‌كانى ئه‌م بهرهبهيانييه، هه‌رێمى كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ڕێكارى سه‌ربازى به هيچ شێوه‌يه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات. هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێوردكردنهوهى دۆخه‌كه و ديالۆگ و چاره‌سه‌رى ديپلۆماسيانهى كێشه‌كان و سه‌قامگيرى و ئارامييه، داواش له هه‌موو لايه‌ك ده‌كات هه‌رێمى كوردستان له ململانێكانيان به‌دوور بگرن.
هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيى هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌رده‌واميى به‌ره‌نگاربوونه‌وى تيرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان به پێويست ده‌زانێت، به‌تايبه‌تى كه له چه‌ند مانگى ڕابردوودا جووڵه و كرده‌وه تيرۆريستييهكانيان هه‌ڵكشاون، بۆيه داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه نه‌دات تيرۆر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
K24 -
