ئەمڕۆ پەرلەمانى كوردستان كۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی١ی٢٠٢٠ لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان جارێکی دیکە کۆ ببێتەوە و کۆبوونەوەکەش لەسەر مەرجی تەمەن و بڕی پارەی خانەنشینیی پلەباڵاکانە.
بەپێی زانیارییەکان لیژنەی دارایی راپۆرتەکەی تەواو کردووە، بەڵام چەند تێبینییەک ماوە لەسەر تەمەنی پەرلەمانتار و پلەباڵاکان بۆ خانەنشینکردنیان.
ھەر بەپێی زانیارییەکان دوو بۆچوون ھەیە یەکیان لە بۆچوونەکان مەرجی تەمەن لە پلەباڵاکان لاببرێت، بەڵام مووچەکەیان کەم بکرێتەوە بۆ نزیکەی دوو ملیۆن و نیو دینار.
مەرجەکەی دیکەش ئەوەیە پلەباڵاکان بە بەمەرجی تەمەن و ساڵی خزمەت خاننەشین بکرێن, وەک ئەوەی لە پرۆژکەدا ھەیە.
لەسەر ئەم بۆچوونانە گفتوگۆکان بەردەوامن و ئەندام پەرلەمانەکان بەسەر دوو دووبەرەدا دابەش بوون.
باسنیوز
