ژمارەیەک وهزیر و لێژنەی دارایی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان
كهمێك پێش ئێستا (سێشهممه 7/1/2020) کۆبوونەوەکە دهستى پێكردووه، كۆبوونهوهكه بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای چاکسازی و تێبینی و پرسیارەکانی لێژنەکە لە وەزیرەکانی حکوومەت.
لەم کۆبوونەوەیەدا لەسەر بڕی موچەی خانەنشینی و فەرمانبەران و پلە باڵاکان زیاتر گفتوگۆ دەکرێت،دوای کۆبوونەوەکە، ڕاپۆرتی لێژنەی دارایی دەدرێتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
باسنيوز
