جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان: ئەمریکا ناکشێتەوە
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رايگەیاند، ئەم دۆخەی هاتووەتە ئاراوە، ”زۆر ئاڵۆزە و هەڕەشەیەکی زۆر هەیە، بۆیە پێویستیمان به یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک هه‌ڵوێستی هه‌یە“.
خۆشحاڵیی خۆشی بەوە دەربڕی کە جۆرێک لە یەکدەنگی لە نێو هێزە سیاسییەکانی کوردستان و گەلی کوردستاندا هەیە، بۆیە ئومێدی خواست هەنگاوی باشتر لەمبارەیەوە بنرێت“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو بۆشاییە ئەمنییە زیاتر دەبێت کە لە هەندێک ناوچەی کوردستانیی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
شێخ جەعفەر باسی لەوە کرد کە ئێستا هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان بڕیاریان داوه هه‌موو مه‌شقه‌کان و ڕووبەڕووبوونەوەکانی داعش لە نێو عێراقدا رابگرن، ”داعش ئەمە بە ده‌رفه‌تی باش دەبینێت تاوەکوو خۆی رێک بخاته‌وه و چالاکی بکات، بۆیه ده‌بێت پێشمه‌رگه چاوکراوه‌تر و وریا بن، بە تایبەتیش لەو ناوچانه‌ی که له ژێر کۆنتڕۆڵی هه‌رێمی کوردستاندا نییە، دەبێت پیشمه‌رگه له حاڵەتی ئاماده‌باشیدا بێت“.
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بارەی کشانەوەی ئەمریکا رای گەیاند، ”سوپای ئەمریکا ناکشێته‌وه، ئه‌وه‌ی باس ده‌کرێت، قسەی راگه‌یاندنە، وه‌ک جاران پەیوەندیمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و ئەمریکا به‌رده‌وامه، بەڵام له هەرێمی کوردستان و عێراقیش مه‌شقه‌کانیان راگرتووه، بەڵام ئه‌مه کاتییه“.
پاش کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و ژمارەیەک فەرماندەی حەشدی شەعبی لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا، ئێران و میلیشیا چەکدارەکانی عێراق هەڕەشەی توندیان لە هێزەکانی ئەمریکا کرد، بەم هۆیەشەوە هێزەکانیان هاوپەیمانان سەرجەم مەشقەکانیان بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگرت.
باسنيوز
