كەركووك.. هێزێكی ئەمنی هەڵی كوتایە سەر گەڕەكێكی دیكەی كوردنشین
ناوبەناو حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكانی دیكەی عێراق، بە بیانووی پشكنین هەڵدەكوتنە سەر گەڕەكە كوردنشینەكانی كەركووك و ئەمەش نیگەرانیی لای دانیشتووانی ئەو گەڕەكانە دروست كردووە و بەشێك لە دانیشتوانی گەڕەكەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە داعش لە گەڕەكە عەرەبشینەکان و حەویجە و ناوچەكانی دیكە هەن، كەچی هێزە ئەمنییەكان دێن گەڕەكە كوردنشینەكان بە شێوەیەنی نایاسایی دەپشكنن و شتومەكی نێو ماڵەكانیش تێك دەدەن.
لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكاری كورد داگیر كرد و لەو كاتەوە دۆخی پارێزگاكە لە هەموو ڕوویەكەوە نالەبارە و فشارەكان زیاتر لە سەر كوردانی شارەكە ئەنجام دەدرێت.
باسنيوز
