پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر دوو پرۆژەیاسا و پێشنیاز دەدات

پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر دوو پرۆژەیاسا و پێشنیاز دەدات
بریارە رۆژی پێنجشەممە 9-1-2020 پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە تاوتوێی دوو پرۆژەیاسا و پێشنیازەبریار بکات.

خەدیجە مزوری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لێژنەی یاسایی پەرلەمان رايگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، خوێندنەوەی سێیەم بۆ پرۆژەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان دەکرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت.

خەدیجە مزوری هەروەها رایگەیاند، بەرنامەی دووەمی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان، دەنگدانە لەسەر پێشنیازەبڕیاری بۆنە تورکمانییەکان لە هەرێمی کوردستان.













باسنيوز
Top