ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی: ئەسته‌مه لە عێراقدا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت
هاوار محه‌مه‌د، به‌رپرسی به‌شی یاسایی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی رايگەیاند: "هه‌ڵبژاردن پێویستی به دۆخێكی ئارامه له دۆخێكی سیاسیی ئارام‌دا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، بۆیه هه‌ڵبژاردنی پیشوه‌خته به كه‌شێكی ئارام به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بۆ ئێستای عێراق ئاسته‌مه، جیاله‌وه‌ی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان تانه‌یان له‌و یاسا نوێیه داوه كه په‌سه‌ند كراوه".
گوتیشی: "دادگای فیدراڵی واده‌ی دیاری كردووه كه ئه‌و یاسایه جارێكی دیكه هه‌موار بكرێته‌وه، به‌و پێیه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراقدا بگونجێت، بۆیه چاوه‌ڕوان ناكرێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت".
هاوار محه‌مه‌د راشی گه‌یاند: "ئه‌و یاسایەی کە بەمدوایانە په‌سه‌ند كرا، دەرفەتی ئه‌وه‌ی تێدا نییه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی پێ بكرێت، چونكه ئاڵۆزیی زۆری تێدایه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی قه‌زاكان و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن جیا له‌وه‌ش كه ویستی سیاسی له‌و باره‌وه نییه".
باسنيوز
