به‌ڕێوه‌به‌رى نوێى هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار بوو
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/1/2020، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه، كه عه‌میدى ماف دیدار عومه‌ر قادر، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى نوێى هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار بووه.
عه‌میدى ماف دیدار عومه‌ر قادر به‌م بۆنه‌یه‌وه په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "به‌خته‌وه‌ر و شه‌ره‌فمه‌ندم كه هه‌ڵبژێردراوم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی پایه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆ له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان".
باس‌نیوز
