پەرلەمانی کوردستان لەبارەی خاڵە سنوورییەکان کۆ دەبێتەوە

 پەرلەمانی کوردستان لەبارەی خاڵە سنوورییەکان کۆ دەبێتەوە


بڕیارە پێش کۆتایی ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان، بە بەشداریی چوار وەزیر تاوتوێ خاڵە سنوورییەکان دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان بەشداریی ھەریەک لە وەزیرەکانی "کشتوکاڵ، پێشەسازی، ناوخۆ و دارایی" پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ خاڵە سنوورییەکان دەکات.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، دەستەی دەسپاکی راپۆرتیکی لەسەر خاڵە سنوورییەکان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران و کەموکورتیی خاڵە سنوورییەکانیان خستووەتە ڕوو.

ئەم کۆبونەوەیەی پەرلەمان بۆ ئەوەیە حکوومەت پێداچوونەوە بە خاڵە سنوورییەکاندا بکات.







باسنيوز
Top