نەخۆشخانە خێرخوازییەكەی خورماتوو كرایەوە

نەخۆشخانە خێرخوازییەكەی خورماتوو كرایەوە
كوردانی خورماتوو لە گەڕەكی "رزگاری"ی شارەكە نەخۆشخانەیەكیان بەناوی نەخۆشخانەی رزگاری دروست كردووە و ئەمڕۆ دووشەممە بە فەرمی نەخۆشخانەكە كرایەوە.

لە شاری خورماتوو یەك نەخۆشخانەی گەورەی و گشتی هەیە و لەگەڵ چەند بنكەیەكی تەندروستی، هەڵكەوتەی نەخۆشخانە گشتییەكەش دەكەوێتە ناوچەیەك كە لە دەوروبەری چەند بارەگایەكی میلیشیاكانی حەشدی توركمانی هەیە، لە دوای هەردوو شەڕی حەشدی شەعبی ساڵانی 2015 و 2016 و پاشان 16ی ئۆكتۆبەری 2017 لەدژی كوردانی خورماتوو، كورد لە شارەكە بە ئاسانی نەیاندەتوانی نەخۆشەكانیان ببەنە ئەو نەخۆشخانەیە.

لە ئەنجامدا بیر لە دروستكردنی نەخۆشخانەیەك كرایەوە و لەلایەن چەند خێرخوازێكەوە لە گەڕەكی رزگاری كوردنشینی شارەكە و بەردی بناغەی نەخۆشخانەكە دانرا وەك خێرخوازان ئاماژەی پێ دەكەن لە ماوەیەكی دیاریكراودا توانرا نەخۆشخانەكە تەواو بكرێت و دواجار لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی پارێزگای سەڵاحەدین رێكارەكانیان تەواو كرد و ئێستاش نەخۆشخانەكە كراوەیە و رۆژانە پێشوازی لە دەیان نەخۆش دەكات.












باسنيوز
Top