مەحموود عوسمان: دەبێت سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان لەبارەی دۆخی ناوچەکە کۆببێتەوە
پاش ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٣ی ١ی ٢٠٢٠، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکاوە کوژران، دۆخێکی ئاڵۆز لە ناوچەکە هاتووەتە ئاراوە و لێرە و لەوێ، ناوی کوردیش بە ئەرێنی یان نەرێنی تێکەڵ بە دۆخەکە دەکرێت.
لەمبارەیەوە د. دیندار دۆسکی، سیاسهتمهدار و یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە ئێستا دەستی لەکارکێشاوەتەوە رايگەیاند، ”دیار نییه دۆخهکه بهرهو کوێ ههنگاو دهنێت، بهڵام مهرجیش نییه بۆ کورد خراپ بێت“.
ڕوونیشی کردەوە کە ململانێی ئێران و ئەمریکا کۆنه، ئێستا که گهیشتووهته ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دهبێت هەرێمی کوردستان خۆی بۆ ئاماده بکات. هاوکات پێیوایە مەرج نییە دۆخەکە بۆ کوردستان خراپ بێت، بەڵام ”دەبێت ئامادە بین“.
لە لایەن خۆیەوە د. مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری دێرین رايگەیاند، دهبێت سهرکردایهتیی کورد کۆببێتهوه بۆ ئهوهی تاوتوێی دۆخهکه بکات، تا بزانێت به چ ئاراستهیهک دەڕوات، چونکه ”هێشتا بهرچاومان روون نییه“.
بە باشیشی زانی، پڕۆژەی نەتەوەیی هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر بارودۆخێکی تازە کە ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە.
باسنيوز
