پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: ساڵی 2019 نزیکەی سێ هەزار ڕووداو تۆمار کراون
دووشه‌ممه (6|1\2020)، ڕائید بارزان عوسمان، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له پرێس کۆنفرانسێکدا، ڕای گه‌یاند: "له ساڵی 2019دا له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، دوو هه‌زار و 991 كێشه و ڕووداو تۆمار كراون، كه به‌هۆیانه‌وه (857) كه‌س به تۆمه‌تی جۆراوجۆر ڕاگیراون، له‌و ژماره‌یه‌ش (62) تۆمه‌تباریان نه‌وجه‌وانن و (17) ژنان و (778)یشیان پیاو بوون".
گوتیشی: "به‌پێی ئه‌و ژماره‌ی كه به‌راورد كراوه، له سنووره‌كه‌دا سێ تاوان زیادی كردووه، ئه‌وانیش ڕووداوه‌كانی "هاتوچۆ و بریندار بوون، زیاده‌ڕۆی، شه‌ڕكردن و لێدان" بوون.
گوته‌بیژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ڕاشی گه‌یاند: "وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، 10 ئۆتۆمبێلی كیلۆمه‌تر سفری بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دابین کردووە بۆ ڕایكردنی كاروباره‌كانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان و بنكه‌كانی پۆلیس".
باسنيوز
