لە شارەبان كەسێك برایەكی خۆی كوشت
نیهادمحەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، رايگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 6/1/ 2020 لە سنووری قەزای شارەبان كەسێك لە كاتی دەمەقاڵە و شەڕدا برایەكی خۆی کوشتووە".
گووتیشی، پۆلیس كەسی بكوژی دەستگیر کردووە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە".
ئەو ڕووداوە لەكاتێكدایە كە شەوی رابردوو لە شاری خانەقین، كەسێك كە پیشەی پێشمەرگەیە بە هۆکارێکی نادیار کوژراوە.
باسنيوز
