سبەی لیژنەی دارایی راپۆرت لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی دەدەنە پەرلەمان
بەپێی زانیارییەکان کاتژمێر١٠:٣٠ی ئەمڕۆ دووشەممە کۆبونەوەی لیژنەی دارایی دەستی پێکردووە و درێژەی کۆبوونەوەکەی دوێنێیە.
ھەر بەپێی زانیاریەکان، سبەی سێشەممە لیژنەی دارایی راپۆرتەکە لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی تەواو دەکەن و ڕادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دەکەن.
دوای رادەستکردنی راپۆرتی لیژنەی دارایی لیژنەی یاسایی پەرلەمان پێداچوونەوە بە راپۆرتی لیژنەکان دەکات و لەگەڵ سەرۆکایەتیی لیژنە تایبەتمەندەکان راپۆرتی ھاوبەش ئامادە دەکەن و دەیدەنە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و بڕیارە پێش 15ی مانگ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی بکرێت.
باسنيوز
