ئەنجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر: زۆرینەی بەڕێوەبەرەکان دەگۆڕدرێن
عه‌لی ڕه‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر گوتی: "له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دەست کراوە بە هه‌ڵمه‌تێك بۆ گۆڕینی سه‌رجه‌م بەڕێوەبەرهكان له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و گۆڕانكاریه‌كانیش به هه‌ماهه‌نگی له نێوان پارێزگار و وه‌زاره‌ته‌كاندا ده‌كرێت و زۆرینه‌ی بەڕێوەبەرهكان ده‌گۆڕدرێن."
عه‌لی ڕه‌شید گوتیشی: "له وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ندین بەڕێوەبەر گۆڕدراون و به‌شێكیشیان ماون. بەڕێوەبەری ته‌ندروستی دیاری كراوه و چه‌ندین سه‌رۆكی شاره‌وانیش گۆڕدراون و بەشێکیشیان ماون. له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش بەشێک لە بەڕێوەبەرەکان گۆڕدراون و بەڕێوەبەری كارگه‌ی غازیش ده‌گۆڕدرێت. بۆیه پارێزگار باسی له‌وه كرد، کە زۆرینەی بەڕێوەبەرهكان دەگۆڕدرێن، ئەو گۆڕانکارییەش قۆناغ به قۆناغ دەبێت، تاوه‌كو سه‌رجه‌م ئه‌و بەڕێوەبەرانه ده‌گۆڕدرێن."
