ڕێگایەکی سنووری کۆیە دادەخرێت

ڕێگایەکی سنووری کۆیە دادەخرێت
بەھۆی کارکردن لە چاککردن و قیڕکردن بۆ ماوەیەکی کاتی ڕێگەی کۆیە – تەقتەق دادەخرێت.

لەمبارەوە زاھیر محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند: "بەھۆی کاری قیرکردنی ڕێگای کۆیە- تەقتەق لە ئەمڕۆوە یەکشەممە ٥/١/ ٢٠٢٠ ڕێگاکە بە ڕووی شوفێران بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.

گوتیشی: "لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا شوفێران دەتوانن ڕێگەی تەقتەق - ئاشتی یان ڕێگای شیواشۆک بەکار بھێنن".








باسنیوز

Top