ته‌رمى ئافره‌تێكى كورد دۆزرایه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/1/2019، ماڵپه‌ڕى (هه‌نگاو) بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوى كرده‌وه، سەرلەبەیانیی ئه‌مڕۆ، تەرمی خەدیجە خەدیر، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی مەهاباد لە ڕێگای بۆكان - مەهاباد دۆزرایەوە.
باس له‌وه‌ش كراوه، پۆلیسى مەهاباد لە ڕێگەی بەدواداچوونی تۆمارى ڤیدیۆى کامێرای چاودێرییەوە توانیویەتی سەرەداوێک لەو ئافره‌ته بدۆزێتەوە، تۆمه‌تباره‌كه‌ش ده‌ستگیر كراوه و دانى به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، خەدیجە خه‌دیر ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو 1/1/2020، لە کاتی چوونەدەر لە ماڵ، له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی یەکێک لە دراوسێکانی خۆی سه‌ركه‌وتووه، دواتر هەر لەلایەن ئەو کەسەوە پاره و زێڕى لێ دزراوه و كوژراوه، پاشان تەرمەکه‌ی له ڕێگاى بۆكان بۆ مه‌هاباد ناشتووە.
باسنيوز
