پەرلەمانتارێکی پارتی وادەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی ئاشکرا دەکات
پەرلەمانتارێکی پارتی ئاشکرای دەکات پێش ١٥ی١ پرۆژەیاسای چاکسازی و پاش کۆتایی ڕاپۆرتی هەموو لیژنەکان لە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.
زانا مەلا خالید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی راگەیاند: "دەبێت تا ٨ی مانگ راپۆرتی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەسەر پرۆژەکە ئامادە بکرێت و دوای راپۆرتی لیژنەی دارایی لیژنەی یاسایی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی سەرجەم لیژنە تایبەتمەندەکان تا ١٠ی ئەم مانگە راپۆرتە ھاوبەشەکە ئامادە بکەن و دواتر سەرۆکایەتیی پەرلەمان وادی کۆبوونەوەی پەرلەمان دیاری دەکات بۆ خوێندنەوەی دووەم کە دەبێت پێش ١٥ی ئەم مانگە خوێندنەوەی دووەم بۆ راپۆرتەکە بکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمان لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی بە بەشداریی ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شۆڕش حاجی، وەزیری پێشمەرگە لە کۆبوونەوەدان.
باسنیوز
