کورد و سوننە بەشداری لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراقدا ناکەن
بڕیارە ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق لە بارەی بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کۆببنەوە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە لایەن ئەمریکا.
لەمبارەیەوە د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند، پەرلەمانتارانی کورد و پەرلەمانتارانی سوننە، بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا ناکەن و سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش ئەم بڕیارەیان داوە.
ڕوونیشی کردەوە کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوی خۆیدا ئاماژەی بەوە داوە کە بهبێ دیراسهکردن، کورد هیچ بڕیارێک نادات و کورد نایەوێت عێراق ببێته شوێنی یهکلاکردنهوهی ملمانێیەکان.
هەر لەمبارەیەوە شێروان دووپردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاریان داوە بەشداریی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق نەکەن.
جەختیشی کردەوە کە ”ئەمە ھەڵوێستی تەواوی فراکسیۆنەکانە“.
باسنيوز
