''زیاتر لە 65ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی''

''زیاتر لە 65ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی''
گوتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، تەنیا لە ماوەی ڕۆژانی سەری ساڵدا زیاتر لە 65ھەزار گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگای سلێمانییان کردووە.

ئارام شوانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند: "لە ساڵی ٢٠١٩ یەک‌ ملیۆن و ٧٠٠ھەزار گەشتیار لە ناوخۆ و ناوەڕاست و خوارووی عێراق و وڵاتانی دەرەوە ڕوویان لە شاری سلێمانی کردووە."

ئاماژەی بەوەش دا: "ئامادەکارییەکان سەرکەوتوو بوون، تەنیا لە ماوەی ڕۆژانی سەری ساڵی 2020دا بەھۆی ھاتنی ساڵی نوێیەوە زیاتر لە 65ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی."

ناوبراو دەشڵێت: "بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ھاتنی گەشتیاران بەرز بووەتەوە، 80%ی گەشتیاران لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و 15%یان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و 5%یشیان لە وڵاتانی دەرەوە سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانییان کردووە."
Top