لە سنووری كەركووك دوو مۆڵگەی دیکەی داعش تێك دران

لە سنووری كەركووك دوو مۆڵگەی دیکەی داعش تێك دران
پۆلیسی فیدراڵیی عێراق بڵاوی كردەوە لە سنووری پارێزگای كەركووك دوو مۆڵگەی داعش تێك دران و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووكیش ڕای دەگەیەنێت، ناوی سەركردەكانی داعش لای هێزە عێراقییەكانە، بەڵام دەستگیریان ناكەن.

پۆلیسی فیدراڵیی عێراق بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ شەممە 4/1/2019، پشكنینی ناوچەی (ئەبو شەحمە و گوندی حەسەن دانكوك)ی سەر بە كەركووكیان كردووە لە ئەنجامدا دوو مۆڵگەی داعشیان دۆزیووەتەوە كە كەرەستەی بۆمبی چێندراوی تێدا بووە و پاشان مۆڵگەكان تێك دراون".

لەبارەی زۆریی جموجۆڵی داعش لە سنووری حەویجەی سەر بە كەركووك، ئەمڕۆ شەممە 4/1/2019، جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك لە فراكسیۆنی یەكگرتوو، ڕايگەیاند: "پێشووتر ئەوە راگەیەندرا لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە كە حەویجە لەدەست داعش رزگار كرایەوە، بەڵام ناوچەكە لە داعش پاك نەكرایەوە، چونكە ئەوكاتە نە كوژراوی داعشمان بینی و کەسیش بە دیل گیرا".

گوتیشی: "بۆیە داعشەكان هەر لە شوێنەكانی خۆیان مانەوە، ئەوەی كە كرا تەنیا بۆ بانگەشە بوو کە بڵێن حەویجە رزگار كراوە، تەنانەت ئێستا ناوی سەركردەی داعش لای هێزە ئەمنییەكانی عێراقە لە كەركووك، بەڵام دەستگیریان ناكەن".













باسنيوز
Top